لیڤه‌رپوول دوای 85 ساڵ به‌ تیپێك دۆڕا

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر

له‌ گه‌ڕی 19ـی پرێمه‌رلیگی ئینگلته‌را، یانه‌ی لیڤه‌رپوول دوای 85 ساڵ بۆ یه‌كه‌مجار به‌ یانه‌ی برینتفۆرد دۆڕا، ئه‌مڕۆش چه‌ند یارییه‌كی دیكه‌ی خوله‌كه‌ دێنه‌ ئه‌نجامدان.

شه‌وی رابردوو له‌ یارییه‌كی سه‌رنجڕاكێشدا، یانه‌ی لیڤه‌رپوول له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا به‌ ئه‌نجامی 1-3 گۆڵ به‌ یانه‌ی برینتفۆرد دۆڕا.

گۆڵه‌كانی برینتفۆرد یاریزانان “یوان ویسا، بریان مبیۆمۆ، ئیبراهیما كۆناتی” تۆماریان كرد، كه‌ ئه‌مه‌ی دوایی یاریزانی لیڤه‌رپووله‌ و به‌ هه‌ڵه‌ له‌خۆیانی كرد.

هه‌روه‌ها گۆڵه‌كه‌ی لیڤه‌رپوول چامبه‌رلین تۆماری كرد.

ئه‌مه‌ یه‌كه‌م شكستی لیڤه‌رپووله‌ به‌رامبه‌ر یانه‌ی برینتفۆرد له‌ ماوه‌ی 85 ساڵی رابردوو.

ئه‌مه‌ یه‌كه‌مه‌ شكستی یانه‌ی لیڤه‌رپووله‌ له‌وه‌ته‌ی 85 ساڵی رابردوو به‌رامبه‌ر یانه‌ی برینتفۆرد له‌ خولی ئینگلته‌را، كه‌ له‌وه‌ته‌ی 19ی تشرینی دووه‌می 1938 به‌م یانه‌یه‌ نه‌دۆڕاوه‌.

هاوكات به‌م دۆڕانه‌، لیڤه‌رپوول به‌ 28 خاڵ له‌ 17 یاریدا له‌ پله‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندییه‌.

هه‌ر له‌ خولی ئینگلته‌را و له‌ گه‌ڕی 19دا، ئه‌مڕۆ چه‌ند یارییه‌كی دیكه‌ دێنه‌ ئه‌نجامدان، كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت:

ئێڤێرتۆن – برایتۆن 22:45
لێسته‌ر سیتی – فولهام 22:45
ئارسیناڵ – نیوكاسڵ یونایتد 22:45
مانچێسته‌ر یونایتد – بۆرنمۆس 23:00.