دکتۆرێک وا دەڵێت

ئەو پەتایە بڵاوبووەتەوە گومان دەکرێت جۆرێکی گۆڕاوی کۆرۆنا بێت

964+

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

لە شارى سلێمانى، پەتایەک بڵاوبووەتەوە و پسپۆڕان و پزیشکان گومان دەکەن “جۆرێکى گۆڕاوى کۆڕۆنا بێت”.

پەتاکە نزیکەى مانگێکە بڵاوبووەتەوە، ئەو کەسانەى تووشى دەبن زۆربەیان گیانئێشە و سەرێشە و تایەکى بەرز دایاندەگرێت، بەشێکیشیان توشى توتگیران و کۆکە دەبن.

د.ئازاد رەشید، بەڕێوەبەرى كلینكی راوێژكاری لە نەخۆشخانەی شار بۆ 964 قسەى کردووە و دەڵێت: رۆژانە زیاتر لە 20 توشبوو تەنیا سەردانی كلینكەكەی ئێمە دەكەن و بەشێكیان زۆر بەقورسی پەتاكە دەگرن. بۆیە ئەو تووشبوانەی حاڵەتی رشانەوەیان هەیە یان حاڵەتى دڵ تێکهەڵاتن و کەم خواردنیان هەیە،  دوو تا سێ رۆژ  لەنەخۆشخانەكە دەمێننەوە.

هەرچەندە کەسى توشبوو لەپەلوپۆ دەکەوێت، بەڵام بە وتەى د.ئازاد رەشید، تائێستا هیچ کەس بەهۆى تووشبون بە پەتاکە، گیانىلەدەستنەداوە.

“پزیشکانى پسپۆڕ، گومان دەکەن پەتاکە جۆرێکى گۆڕاوى کۆڕۆنا بێت، بەڵام بەهۆى نەبونى ئەو جۆرە پشکنینە نەتوانراوە پشتڕاستبکرێتەوە”، د.ئازاد رەشید واى بە 964 وت.

بۆ خۆپاراستن و دووربون لەو پەتایە، بەڕێوەبەرى كلینكی راوێژكاری لە نەخۆشخانەی شار، داوا لە هاوڵاتییان دەکات خۆیان بکوتن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

گەنجێک توشی کۆرۆنا بووە

گەنجێک توشی کۆرۆنا بووە

پەتای وەرزی تەندروستی قوشتەپەی بردووەتە قوتابخانەكان

پەتای وەرزی تەندروستی قوشتەپەی بردووەتە قوتابخانەكان