هەواڵی زیاتر

گومان دەکرێت کۆرۆنا گەڕابێتەوە سلێمانی و ئەمشەویش بارانە

964+

ژووری هەواڵ

لە شارى سلێمانى، پەتایەک بڵاوبووەتەوە و پسپۆڕان و پزیشکان گومان دەکەن جۆرێکى گۆڕاوى کۆڕۆنا بێت.

پەتاکە نزیکەى مانگێکە بڵاوبووەتەوە، ئەو کەسانەى تووشى دەبن زۆربەیان گیانئێشە و سەرێشە و تایەکى بەرز دایاندەگرێت، بەشێکیشیان توشى توتگیران و کۆکە دەبن.

د.ئازاد رەشید، بەڕێوەبەرى كلینكی راوێژكاری لە نەخۆشخانەی شار بۆ 964 قسەى کردووە و دەڵێت: رۆژانە زیاتر لە 20 توشبوو تەنیا سەردانی كلینكەكەی ئێمە دەكەن و بەشێكیان زۆر بە قورسی پەتاكە دەگرن، بۆیە ئەو تووشبوانەی حاڵەتی رشانەوەیان هەیە، یان حاڵەتى دڵ تێکهەڵاتن و کەم خواردنیان هەیە، دوو تا سێ رۆژ لە نەخۆشخانەكە دەمێننەوە.

پەیمانگاکانی نابیستان لە گەرمیان، داخڵی سیستمی پەروەردەی هەرێمی کوردستان کران و مانگانە بڕە پارەیەکیان بەسەردا دابەش دەکرێت، ژەمێکیش خواردن بەخۆڕاییە.

ژیلوان عادل، بەڕێوەبەری پاراستنی کۆمەڵایەتیی گەرمیان بە 964ـی راگەیاند، ئێستا قوتابیانی نابیستی سنوورەکەمان دوای تەواوکردنی خوێندن دەتوانن وەک شوێنەکانی دیکەی هەرێم بچن لە زانکۆ و پەیمانگاکان بخوێنن.

جگە لەو خزمەتگوزارییە پەروەردەییانە، لەمەودوا قوتابیانی نابیستی کفری و کەلار، کە ژمارەیان 77 قوتابییە، مانگانە بڕی 30 هەزار دیناریان وەک “پارەی گیرفان” پێدەدرێت و وەزارەتی دارایی ئەم پارەیەی دابینکردووە.

لە ئێوارەى ئەمڕۆوە ئاسمانى هەرێم بۆ هەورى تەواو دەگۆڕێت و لە شەوەوە بارانبارین دەستپێدەکات و سبەینێش بەردەوام دەبێت.

بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى هەرێم، لە شەوەوە نمەباران لە پارێزگاى دهۆک دەستپێدەکات و دواتر درێژ دەبێتەوە بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانى هەرێم.

هەروەها سبەینێ سێشەممە، بارانبارین سەرتاسەرى دەبێت و لە رۆژدا لە هەولێر دەبارێت و لە کاتەکانى درەنگانێکى ئێوارەوە سلێمانى و هەڵەبجەش دەگرێتەوە، بەڵام رێژەکە لە گەرمیان و کەرکوک کەمترە و تەنیا بە شێوەى نمە باران دەبارێت.