دوێنێش سیانی دیکە لەسێدارە درابوون

زیندانییەکی کورد لە سنە لەسێدارە درا

964+

پێشەوا محەمەد

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەندینخانەی سنە زیندانییەکی کورد لەسێدارە درا و رێکخراوی هەنگاو دەڵێت، تۆمەتی ئەو زیندانییە کوشتنی بەئەنقەست بووە.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کە چاودێریی رەوشی مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات بڵاوی کردووەتەوە، ئەو کەسە ناوی داود خادم بووە و تەمەنی 30 ساڵ بووە و خەڵکی شاری مەریوان بووە، باوکی دوو منداڵە و چوار ساڵە دەستبەسەر کراوە.

دوێنێ سێشەممە سێ زیندانیکراوی دیکەی کورد لە بەندینخانەی کەرەج لەسێدارە دران.

بە پێی ئامارەکانی رێکخراوەکە، لە چاو دوو ساڵی رابردوودا ئەمساڵ لە وڵاتی ئێران زۆرترین لەسێدارەدان هەبووە، بە نزیکەی 610 حاڵەت، کە لەناویاندا زیاتر لە 90 هاوڵاتیان کورد بوون.

هەنگاو ئاشكراشی کردووە، زۆرترین تۆمەتی لەسێدارەدانەکان کوشتنی بەئەنقەست، مادەی هۆشبەر و تۆمەتی سیاسین.

مانگی رابردوو 110 کۆڵبەر بریندار بوون

مانگی رابردوو 110 کۆڵبەر بریندار بوون