په‌رله‌مانتارێكی كوردستان گۆرانییه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌

964+
هێرۆ مه‌ولودی – هه‌ولێر

گۆران ئینزبات، پەرلەمانتاری كوردستان لەسەر لیستی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بە گۆرانیەکی نوێ دڵی هەوادارانی خۆش دەکات و دەڵێ: لە کاتی بانگەشە بەڵێنم دابوو لەسەر هونەرەکەم به‌رده‌وام بم و بەڵێنەکەشم بەجێگەیاندووە.

“میوان” نویترین بەرهەمی گۆرانی ئەم گۆرانیبێژ و پەرلەمانتارەیە، کە لە سەرەتای ساڵی نوێ بڵاوی کردووەتەوە.

ئینزیبات تێكستی گۆرانییەکەی هی خۆیه‌تی و ئاوازی سەیدعەلی سەردەشتییە، لە کوردستان کاری تۆماری دەنگی بۆ کراوە، کاری وێنەگرتنی كلیپه‌كه‌ لە وڵاتی هۆڵەندا و هه‌روه‌ها لە کوردستان کراوە.

گۆران ئینزیبات دەربارەی گۆرانییە نوێیەكه‌ی، کە بە ڤیدیۆ کلیپ بڵاوکراوەتەوە، لە لێدوانێكدا بۆ 964+ وتی، “گۆرانییەكه‌ دیارییەکی تایبەتە بۆ هەوادارانم بۆ سەری ساڵ و بەجێگەیاندنی بەڵینەکەم بوو بۆ بەردەوامی لە سەر کاری هونەری و گۆرانى گوتن.

گۆران ئینزبات گۆرانیبێژی میللی، لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان لە سەر لیستی گۆڕان بووەتە ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، لە ماوەی نوینەرایەتیی خۆی لە پەرلەمانیشدا تا ئێستا شه‌ش بەرهەمی گۆرانی پیشکەشی هەوادارانی کردووە، به‌مه‌ش بەڵێنەکەی خۆی بۆ بەردەوامبوون لە کاری هونەری بۆ هەوادارانی دووپاتکردووه‌ته‌وە.

گۆرانیەكەی گۆرانی ئینزیبات