بارهەڵگرێک دوو ژنی شێلا و یەکێکیان گیانی لەدەست دا

 964+

میلاد جلال – گەرمیان

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی نزیک نەخۆشخانەی گشتیی کەلار لە گەڕەکی سیروان، بارھەڵگرێک دوو ھاوڵاتی دەشێلێت و بریندار دەبن، پاش گەیاندنیان بە نەخۆشخانە، یەکێکیان گیانی لەدەست دا.

مقەدەم سامان عەلی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی گەرمیان بە 964+ی راگەیاند، ئۆتۆمبێلێکی بارھەڵگر لە جۆری میتسیو بۆشی لەسەر شەقامی نزیک نەخۆشخانەی گشتیی کەلار، دوو ھاوڵاتی شێلاوە، کە ھەردووکیان ژنن.

وتیشی، پاش گەیاندنیان بە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژار لە کەلار، بەھۆی سەختی برینەکەیەوە یەکێکیان گیانی لەدەست دا، کە تەمەنی 53 ساڵە.

“ھۆکاری رووداوەکە، پابەندنەبوونی شۆفێرەکەیە بە خێرایی شەقامەکە، ئێستاش بە فەرمانی دادوەر بەپێی ماددەی 24 لە یاسای ھاتووچۆ شۆفێرەکە دەستگیر کراوە،” مقەدەم سامان عەلی وای وت.

لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا، ئەمە دووەم رووداوی گیانلەدەستدانە لە ئیدارەی گەرمیان بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە.

رۆژی 20ی مانگی کانوونی یەکەمی رابردوو، گەنجێک لە کفری ئۆتۆمبێلەکەی وەرگەڕا و بریندار بوو، لەکاتی گواستنەوەی بۆ سلێمانی گیانی لەدەست دا.