بێ پاره‌یی 200 پڕۆژه‌ى وه‌ستاندووه
شاره‌وانى هه‌ڵه‌بجه 39 زه‌وى روكن و نایابی فرۆشت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌مڕۆ شاره‌وانى هه‌ڵه‌بجه كۆتایی به فرۆشتنى 39 پارچه زه‌وى روكن و نایاب له‌ناوه‌ندى پارێزگاكه‌ى هێنا و سه‌رۆكى شاره‌وانیش ده‌ڵێت، داهاته‌كه‌ى 100% بۆ شاره‌وانییه‌كه‌یانه.
فرۆشتنى زه‌ویه‌كان له‌رێگاى زیادكردنى ئاشكرا ئه‌نجام دراوه.
دوێنێ 12.12.2023 شاره‌وانى 26 پارچه‌ى فرۆشت و ئه‌مڕۆش 13 پارچه‌ى دیكه.
پێشتر سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجە ئاگاداری بۆ فرۆشتنی ئه‌و پارچە زەویانه بڵاوکردوە بۆ ئەو کەسانەی خوازیارن بەشداری له موزایه‌ده‌كه‌یاندا بكه‌ن.
سەلام بیلال سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە بە 964ـی وت، 39 زه‌ویه‌كه له جۆرى روكن و نایاب بوون و فرۆشتنیان به‌شێوه‌ى ئاشكرا كۆتایی هات.
وتیشی “100% داهاتى فرۆشتنى ئه‌م زه‌ویانه بۆ كاره خزمه‌تگوزارییه‌كانى شاره‌وانیمانه كه به‌پێی رێنماییه‌كانى ساڵى 2020 ئه‌و مافه به شاره‌وانییه‌كان دراوه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد تاوه‌كو كۆنووسی لیژنه‌ى فرۆشتنى زه‌ویه‌كانى به‌ده‌ست نه‌گات نازانێت داهاتى فرۆشتنى ئه‌م زه‌ویانه چه‌نده.
باسی له‌وه‌شكرد، خه‌ڵكى ناو هه‌ڵه‌بجه‌و ده‌ره‌وه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ش به‌شداریان له موزایه‌ده‌كه‌دا كردبوو.
بەپێی زانیارییه‌كانى 964، شارەوانی هەڵەبجە نزیکەی 200 پرۆژەی بەهۆی نەبوونی بودجەوە کارەکانیان وەستاوە و چاوەرێ دەکرێت بە فرۆشتنی ئەم پارچە زەویانە بەشێک لەو پرۆژانە دەست بە تەواوکردنی بکرێت.