ته‌ندروستیش قسه‌ى خۆى هه‌یه
نرخى پسوڵه‌ى نه‌خۆش لە هەڵەبجە زیاد کرا و هاوڵاتیانیش ناڕازین
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هاوڵاتیانى هه‌ڵه‌بجه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گله‌یی له به‌رزكردنه‌وه‌ى نرخى پسوڵه‌ى نه‌خۆش له 500 دیناره‌وه بۆ سێ هه‌زار دینار ده‌كه‌ن و داواش ده‌كه‌ن ئه‌و بڕیاره قبوڵ نه‌كرێت، چونكه ده‌ڵێن، لە جیاتی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری خەریکی بازرگانیکردنن لە نەخۆشخانەکان.
964 ئه‌و گله‌ییانه‌ى گه‌یانده د. ئازاد مستەفا بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەڵەبجە و روونیكرده‌وه، بڕیاره‌کە ده‌مێكه جێبه‌جێ كراوه و هی ئێستا نییه.
وتیشی “بڕیارى زیادكردنى ئه‌م نرخه به پێی رێنماییه‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستییه و له چوارچێوه‌ى پڕۆگرامى میللى و راوێژكارییە”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، زیادكردنى نرخی بلیتى نه‌خۆش كاتێكی دیاریكراوى هه‌یه، ئه‌ویش له كاتژمێر 1:00ـى دواى نیوه‌ڕۆ تا 8:00ـى به‌یانی، نرخه‌كه‌ى سێ هه‌زار دیناره و له كاتژمێر 8:00ـى به‌یانی تا 1:00ـى دواى نیوه‌ڕۆ نرخی بلیتى نه‌خۆش هه‌ر به 500 دیناره.