ڤیدیۆ: 200 ساڵە لەجێی خۆی سەنگینە

964+

ئاسۆ فەیسەڵ – سۆران

لە سنوری قەزای رواندز پردێک هەیە کە تەمەنی نزیکەی 200 ساڵە، بەپێی گێڕانەوەکان، لە سەردەمی میر محەمەدی میرنشینی سۆران دروستکراوە، لەو کاتەوە بەرگەی دەیان لافاوی گرتووە و هێشتا لەجێی خۆی سەنگینە.

پردەکە ناوی “بەرسیرین”ە لە گوندی بەرسیرینی قەزای رواندز، هەروەها میر محەمەدی سۆران لە ساڵانی 1813 تاوەکو 1830 حکومی ناوچەکەی کردووە.

عەبدولوەهاب سلێمان، بەڕێوەبەری شوێنەواری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەڵێت، میر محەمەد لەوانە بووە کە زۆر گرنگی بە ئاوەدانیی داوە، رێگا و بورج و قەڵا و قۆنگرێی دروستکردووە، کە ئەوانە گشتیان بۆ پێشکەوتنی میرنشینەکەی بووە.

ڤیتیەک سەبارەت بە پردەکە ببیننە.