کۆکراوەی دەنگەکان ببینە

لە ئەنجامە بەراییەکاندا کورد چەند دەنگی بەدەستهێناوە؟

بەهرە محەمەدئەمین

پارتە کوردییەکان لە ئەنجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق، لە رێگەی لیستی تەنیا و هاوپەیمانییەکاندا، نزیکەی نیو ملیۆن دەنگیان لە چوار پارێزگا بەدەست هێناوە.

دەنگە بەدەست هاتووەکانی کورد، زۆرینەی دەکەونە هەرچوار پاریزگای کەرکوک، نەینەوا، دیالە و سەڵاحەدین بە دیاریکراوی 433 هەزار و 729 دەنگن.

پارێزگای کەرکوک زۆرینەی دەنگەکانی کوردی تێدایە کە 217 هەزار 774 دەنگە، پارێزگای نەینەوا دووەمە لە ژمارەی دەنگە بەدەست هاتووەکانی کورد و لە پلەی سێیەمیش پارێزگای دیالە دێت.

دەنگی کورد بەم شێوەیە بەسەر چەند پارتێکدابەش بووە

لە کەرکوک
هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە “یەکێتی و شیوعی” : 139 هەزار و 373 دەنگ
پارتی دیموکراتی کوردستان: 46هەزار و 749 دەنگ
نەوەی نوێ: 24 هەزار و 620 دەنگ
هاوپەیمانی مەشخەڵی کەرکوک “یەکگرتوو و کۆمەڵ” : 6 هەزار و 655 دەنگ
پارتی سۆسیالیست دیموکرات : 377 دەنگ

پارێزگای نەینەوا

پارتی دیموکراتی کوردستان : 127 هەزار و 938 دەنگ
هاوپەیمانی ئەهلی نەینەوا : 45 هەزار و 939 دەنگ
پارتی سۆسیالیست دیموکرات: 923 دەنگ
کۆی گشتی دەنگی کورد لە نەینەوا 174 هەزار و 800 دەنگە

لە پارێزگای دیالەشدا پارتە کوردییەکان 30هەزار و 916 دەنگیان بەدەست هێناوە، کە بەسەر سێ پارتدا بەم شیوەیە دابەش بووە:

یەکێتی نیشتیمانی کوردستان: 23 هەزار و 715 دەنگ
پارتی دیموکراتی کوردستان: 6 هەزار و 804 دەنگ
پارتی سۆسیالیست دیموکرات: 397 دەنگ

هەروەها لە پارێزگای سەڵاحەدینیش پارتە کوردییەکان 10هەزار و 239 دەنگی بەدەست هێناوە.

لەم هەڵبژاردنەدا دەنگی کورد بە رێژەی 13٪  کەمی کردووە بەراورد بە هەڵبژاردنی پێشوو کە ساڵی 2005 ئەنجامدرا.