كارگوزاره‌كانى په‌روه‌رده داوه‌ت كراون
شه‌وى یه‌ڵداى ئه‌مساڵى هه‌ڵه‌بجه تایبه‌ت ده‌بێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بڕیاره شه‌وى یه‌ڵداى ئه‌مساڵ له شارى هه‌ڵه‌بجه تایبه‌ت بكرێت به رێزلێنان له كارگوزارى ناوه‌نده‌كانى خوێندن، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی په‌روه‌رده ده‌ڵێت، نه‌ك له هه‌ڵه‌بجه به‌ڵكو له هه‌رێمی كوردستانیش تا ئێستا یادی ئه‌و شه‌وه به‌و شێوه‌یه تایبه‌ت نه‌كراوه.
شەوی یەڵدا، درێژترین و تاریکترین شەوی ساڵە و دەکەوێتە کۆتا شەوی پاییز و یەکەم شەوی زستان، کە لە کوردستان لە 21 لەسەر 22ـی مانگی كانوونى یه‌كه‌م یادی دەکرێتەوە، لەم شەوەدا 14 کاتژمێر تاریکی نیوەی گۆی زەوی دەگرێتەوە، لەلایەکی دیکەوە ئەو رۆژەی لە دوای شەوی یەڵدا دێت کورتترین رۆژی ساڵە.
سۆران عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى په‌روه‌رده‌ى هه‌ڵه‌بجه به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌م یاده له گەلەری جەلال عازەبانی بە سپۆنسەری د. تەها رەسوڵ سازده‌كرێت و تایبەت كراوه بۆ کارگوزاری قوتابخانە و خوێندنگە و باخچەی منداڵانی سنووری بەڕێوەبەرایەتییه‌كه‌یان.
وتیشی “كارگوزاره‌كانى په‌روه‌رده نه‌وه‌یه‌كی هیلاك و ماندوون و پایەیەکی گرنگی سەرخستنی پرۆسەی پەروەردەن لەناو ناوەندەکانی خوێندندا، بۆیه جێی خۆیه‌تى كه یادى شه‌وى یه‌ڵدای ئه‌مساڵیان بۆ تایبه‌ت ده‌كرێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له هه‌رێمی كوردستان یه‌كه‌مجاره كارێكى له‌م شێوه‌یه بۆ كارگوزاره‌كان ده‌كرێت و وتیشی “جێگه‌ى ده‌ستخۆشییه”.
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى داواى له به‌ڕێوه‌به‌رى ناوه‌نده‌كانى خوێندن له سنووره‌كه‌ى كرد، هاوکاری و کارئاسانی بکەن بۆ گەیاندن و بەشداریکردنی كارگوزاره‌كان لەو مەراسیمەدا.
له سنوورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌دا 147 ناوه‌ندى خوێندن و په‌روه‌رده‌كردن هه‌ن، كه بریتین له قوتابخانه و خوێندنگه و باخچه‌ى منداڵان.