پێشهاتێکی چاوەڕواننەکراو
كورد له كه‌ركوك و خانه‌قین و دوزخورماتوو بەیەکەوە ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتن ده‌گێڕێن
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق، له كه‌ركوك و خانه‌قین و هه‌روه‌ها دوزخورماتوو، ئه‌نجامی باش و ده‌نگی زۆری به‌ده‌ستهێناوه، به‌م بۆنه‌یه‌وه هاوڵاتیانی كورد به گشتی و به‌بێ جیاوازی ئاهه‌نگیان گێڕا و خۆشحاڵیی خۆیان ده‌ربڕی.
جیا له ئاهه‌نگه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی، كه لایه‌نگر و ئه‌ندامانی حزبه‌كانی به‌شدار له هه‌ڵبژاردن، به جیا و به ئاڵای خۆیان و ئاڵای كوردستانه‌وه ئاهه‌نگیان گێڕا، به‌ڵام جێی سه‌رنج بوو له كه‌ركوك و ناوچه‌كانی دیكه‌ی سنووری هه‌ڵبژاردن، هاوڵاتیانی كورد و لایه‌نگری پارته‌كان به‌یه‌كه‌وه و به‌بێ جیاوازی و خۆڕسكانه ئاهه‌نگیان گێڕا و ئاڵای كوردستان و ئاڵای حزبه‌كانیان و وێنه‌ی سه‌ركرده سیاسییه‌كانیان به‌رز كرده‌وه، له كاتێكدا له ناو هه‌رێمی كوردستان ململانێی یه‌كتر ده‌كه‌ن.
ئه‌مه پێشهاتێكی نوێیه له نێوان لایه‌نگران و ئه‌ندامانی حزبه‌كانی كوردستان له كه‌ركوك و ناوچه‌كانی دیكه، كه سه‌رنجی چاودێرانی سیاسی و هه‌ڵبژاردنی راكێشا.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی و ده‌ركه‌وتنی ژماره‌ی كورسییه‌كان بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، ئاهه‌نگی زیاتر به‌ڕێوه‌بچێت.