لە ئێوارەوە دیار نەمابوو
تەرمی گهنجێك لە نزیک گوندێكی كهركوك دۆزرایەوە
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
تەرمی گهنجێك لە ناو گۆڕستانێک دۆزرایەوە، پۆلیس دهڵێت شوێنى فیشهك به جهستهیهوه دیاره، بهڵام تا ئێستا هۆکاری كوژرانى نهزاندراوه و لێکۆڵینەوە بەردەوامە.
ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی گهنجێك، كه دهوترێت کوڕی ئاغایەکی تورکمانییه و لە ناو گۆڕستانی سەید ئەحمەد زیاب له كهركوك لە نزیک گوندی ترکەڵان دۆزرایەوە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە بنکەی پۆلیسی یایچی بە 964ـی وت، ئەو گەنجە لە ئێوارەوە دیارنەماوە، دواتر لە ناو گۆڕستانێک تەرمەکەی دۆزرایەوە و شوێنی فیشەک بەسەر دڵیەوە هەیە.
وتیشی “لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە، هیچ کێشە و گرفت و نەخۆشیەکی نەبووە، بە مەبەستی پشکنینی زیاتر تەرمەکەی رەوانە پزیشکی دادی کراوە”.
گوندی ترکەڵان سەر بە ناحیەی یایچیە و دەکەوێتە باشوری رۆژئاوای کەرکوک بە دووری 12 کیلۆمەتر، دانیشتووانەکەی لە پێکهاتەی تورکمانن .
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن