95 کورد لەسێدارە دروان

ژنێک لە بەندینخانەی سنە لەسێدارە درا

964+

پێشەوا محەمەد

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ژنێکی کورد لە بەندینخانەی شاری سنە لەسێدارە درا، کە ماوەی هەشت ساڵ بوو بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست زیندانی کرابوو.

بەپێی زانیارییەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کە چاودێریی رەوشی مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات، ئەو ژنە ناوی فەرزاد گوڵمحەمەدییە و تەمەنی 32  ساڵە و خەڵکی گوندی پاڵنگانی سەر بە شاری کامێران بووە.

رێکخراوەکە دەڵێت، ئەو ژنە هەشت ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست دەستگیر کراوە و بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەرکراوە، “پێشتریش جارێکی دیکە بۆ لەسێدارەدان خراوەتە زیندانیی تاکەکەسییەوە، بەڵام لەسێدارە نەدرابوو”.

ئامارەکانی هەنگاو ئاشکرای دەکات، ئەمساڵ نزیکەی 600 کەس لە ئێران لەسێدارە دراون و نزیکەی 95 کەسیان کورد بوون.

زۆرترین هۆکارەکانی لەسێدارەدان لەمساڵدا لە وڵاتی ئێران، تۆمەتی مادەی هۆبەر، کوشتن و تێوەگلان بووە لە کاری سیاسی، بە پێی زانیارییەکانی رێکخراوی هەنگاو.

"ئەمساڵ زیانی کۆڵبەران لە دەیەی رابردوو هاوشێوەی نەبووە"