تووشبوون 52% زیادى کردووە

کۆرۆنا بەهێز گەڕایەوە

964+

وریا فەتاح

بەپێى ئامارەکانى رێکخراوى تەندروستى جیهانى WHO، رێژەى تووشبون بە کۆرۆنا لە سەرانسەرى جیهاندا لە ماوەى مانگى رابردوودا بە رێژەى 52%، زیادى کردووە.

لە راپۆرتى هەفتانەى خۆیدا سەبارەت بە پەتاکە، تەندروستیی جیهانى رایگەیاندووە لەو ماوەیەدا 850 هەزار حاڵەتى نوێى تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە.

راپۆرتەکە ئامارەکانى تووشبوونى لە نێوان 20ی تشرینی دووەم تا 17ی کانوونی دووەم کۆکردووەتەوە و دەردەکەوێت لەو ماوەیەدا تووشبوون بە کۆرۆنا لە سەرانسەرى جیهاندا، 52% زیادى کردووە.

سەرەتای ئەم مانگە، رێکخراوەکە رایگەیاند، ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ خۆی لەگەڵ مرۆڤدا گونجاندووە، لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوامە لە گۆڕانکاری.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە ماوەی 24 کاتژمێرى رابردودا 752 حاڵەتی نوێی کۆرۆنا و چوار حاڵەتی گیانلەدەستدان، تۆمارکران.