ئەمڕۆ پێنج شوێن بۆردوومان کراوە

لە قامیشلۆ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکیا کارگەیەکی بۆردومان کرد

964+

فەهمی نەبی

کەمێک لەمەوبەر وتەبێژی هێزەکانی پاراستنی گەل لە رۆژئاوای کوردستان بە 964ی راگەیاند، فڕۆکەیەکی بێفڕۆەکەوانی تورکیا کارگەیەکیان لە شاری قامیشلۆ بۆردوومان کردووە و ئەمڕۆ پێنج کارگە و شوێنی کەرتی تایبەت بۆردوومان کراون.

سیامەند عەلی وتەبێژی هێزەکانی پاراستنی گەل بە 964ی راگەیاند، چەند رۆژێکە فڕۆکەکانی تورکیا بە چڕی شارەکانی رۆژئاوای کوردستان بۆردوومان دەکەن، کەمێک لەمەوبەر کارگەیەکی کەرەستەی خانوو بۆردوومان کراوە و زیانێکی زۆری گەیاندووە، بەڵام هێشتا زیانە گیانیەکان نازانرێت.

ماوەی دوو رۆژە فڕۆکەکانی تورکیا بە چڕی شارەکانی رۆژئاوای کوردستان بۆردوومان دەکات، چەندین وێستگەی کارەبا و پاڵاوگەی نەوت بۆردوومان کراون، وەزارەتی بەرگری تورکیا دەڵێت 29 شوێنیان لە سوریا و عێراق بۆردوومان کردووە.

ورده‌كارییه‌كانى بۆردومانى ئه‌مڕۆی سنوورى دهۆك

ورده‌كارییه‌كانى بۆردومانى ئه‌مڕۆی سنوورى دهۆك