سبەی کرایە پشوو لە پێنجوێن
964+
سبەینێ پێنجشەممە، لە سنوری قەزای پێنجوێن کرایە پشوو لە ناوەندەکانی خوێندن، بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما و بەردەوامی بەفربارین.
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پێنجوێن لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی وتووە.
هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە زانا رەحمان، قایمقامی پێنجوێن بە راوێژ لەگەڵ بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی قەزاکە بڕیاریانداوە سبەینێ بکەنە پشوو لە سەرجەم خوێندنگا ئامادەییەکان و قوتابخانە بنەڕەتیەکان و باخچەکانی منداڵان.
لە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممەوە شەپۆلێكی سەرما و بەفربارین رووی لە پێنجوێن و بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کردووە و بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەم شەپۆلە بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.