ئه‌مڕۆ كه‌س داواى پاسپۆرته‌كه‌ى نه‌كاته‌وه
هێڵی پاسپۆرتى نێوان هه‌ڵه‌بجه‌و به‌غدا نه‌ما
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌هۆى نه‌مانى هێڵى نێوان سێرڤه‌رى پاسپۆرت له نێوان هه‌ڵه‌بجه و به‌غدا، ئه‌مڕۆ كه‌س ناتوانێت له هه‌ڵه‌بجه پاسپۆرته ته‌واوكراوه‌كه‌ى وه‌ربگرێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى پاسپۆرتى هه‌ڵه‌بجه ئاگادارییه‌كى بۆ هاوڵاتیانى پارێزگاكه‌ى و قه‌زاى سه‌یدسادق و شاره‌زوور بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت، بەھۆی نەمانی ھێڵی نێوان سێرڤەری بەڕێوەبەرایەتیمان لەگەڵ سێرڤەری ناوەند (به‌غدا) ئه‌مڕۆ 28.12.2023 ناتوانرێت بەشی پێدانەوە کار بکات و پاسپۆرت بدرێتەوە بە ھاوڵاتیان.
باسی له‌وه نه‌كردووه كه‌ى هێڵه‌كه چاكده‌بێته‌وه، به‌ڵام ئاماژه به‌وه ده‌كات، لە ئەگەری چاکبوونی ھێڵدا ئاگادارى هاوڵاتیان ده‌كه‌نه‌وه.