150 هەزار لیتر نەوتیان پێدراوە
ئاوارە گەڕاوەکانی شنگال بێبەرامبەر نەوت وەردەگرن
964+
ژووری هەواڵ
ئەو ئاوارەنەی کە دەگەڕێنەوە شنگال بەبێ بەرامبەر نەوتیان پێدەدرێت، تا ئێستا 150 خێزان لەپاش گەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان نەوتی سپیان وەرگرتووە.
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، بڕی 15 هەزار لیتر نەوتی سپییان بەسەر 150 خێزانی ئاوارە کە گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان لە شنگال دابەش کردووە.
تا ئێستا هەر خێزانێک لەو 150 خێزانە بڕی 100 لیتر نەوتی سپی پێدراوە و کۆی گشتی بڕی نەوتەکە دەکاتە 150 هەزار لیتر.
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی کە هەفتەی رابردوو لەلایەن وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بڵاوکراوەتەوە، بڕیارە بڕی یەک ملیۆن و 500 هەزار دینار بەسەر هەشت هەزار و 536 خێزانی ئاوارە دابەشبکرێت کە گەڕاونەتەوە ناوچەکانی خۆیان.
ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتر پیردەیان جەعفەر، بەڕێوەبەری کۆچ و کوچبەرانی پارێزگای دهۆک بە 964ـى وت، زۆربەی رێکخراوەکان و ئهوانهش كه سهر به نهتهوهیهكگرتووهكانن بریاریانداوە هاوکاری خۆیان بۆ کەمپەکانی پەنابەر و ئاوارەکان کەمبکەنەوە.