لە 2022 لە کەلار 36 دووانە لەدایکبوون

+964

هونەر فارس- کەلار

تەنیا لە ساڵی 2022ـدا سێ هەزارو 452 منداڵ لە کەلار لەدایک بوون و لەو ژمارەیەش 36ـیان دووانەن.

نەخۆشخانەی شێرەی نەقیب تایبەت بە ژنان و منداڵ بوون لە کەلار، ئاماری ساڵی 2022ـی تایبەت بە ژمارەی منداڵبوون لەو ساڵەدا بڵاوکردەوە کە سێ هەزارو 452 منداڵ لەدایکبوونە.

بەگوێرەی ئامارەکە، هەزارو 759 منداڵیان کوڕو هەزارو 693ـیان کچ بوونە، هاوکات 36ـیان دووانە بوونە کە 26ـیان کوڕو 12ـیان کچ بوونە.

لە بەیاننامەکەی نەخۆشخانەی شێرەی نەقیب هاتووە کە لەو سێ هەزارو 452 منداڵەی لەدایکبووە، هەزارو 328ـیان بە نەشتەرگەری بوونەو ئەوانی دیکە بە سروشتی بوونە.