لە سلێمانى مەراسیمى بۆ کرا

تەرمى مەنسوور کەریمیان بەرەو سنە بەڕێکرایەوە

964+

چاوان خەلیل-هەولێر

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە بەردەم سینەما سالمى سلێمانی، رێوڕەسمی ماڵئاوایى لە تەرمى سینەماکار و هونەرمەندی کورد مەنسوور کەریمیان، بە بەشدارى خانەوەداکەى و هونەرمەندان، بەڕێوەچوو.

تەرمى مەنسور کەریمییان، دوێنێ گەیشتەوە شارى سلێمانى و دواى رێوڕەسمەکەی ئەمڕۆش، رەوانەى رۆژهەڵاتى کوردستان دەکرێتەوە.

مەنسوور کەریمیان، ساڵی 1984 لە شاری سنە لەدایک بووە، نزیکەی 20  ساڵە لە بوارە جیاوازەکانی سینەمادا کار دەکات، ماوەی دوو ساڵیشە لە ڕۆژئاوای کوردستان سەرقاڵى دەرهێنانی فیلم بووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە 25ى ئەم مانگەدا بەهۆى هێرشى ئاسمانى تورکیاوە لە ناوچەیەکى نیشتەجێبونى رۆژئاواى کوردستان، مەنسوور کەریمیان بەرکەوت و بەهۆیەوە گیانى لەدەست دا.

گەورەترین و درێژترین مانگرتن لە مێژووی سینەمای ئەمریک...

گەورەترین و درێژترین مانگرتن لە مێژووی سینەمای ئەمریکا کۆتایی هات