فتوای هه‌رێم جۆره كارێكی سهرسنوورهكانى حه‌رام كرد
+964
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌نجومه‌نى باڵاى فتواى هه‌رێم، لە یه‌كه‌مین فتوایدا له ساڵى نوێ، کاری قاچاغی لە سنوورەکان حەرام کرد.
لە یەکەمین فتوای 2023ـدا، ئەنجومەنی بالای فتوا كاری قاچاخچێتى سه‌ر سنووره‌كانی حەرام کرد، هۆکارەکەشی دەبەستێتەوە بەوەی کارەکە مەترسی لەسەر ژیانی کەسەکان دروست دەکات.
حه‌سه‌ن محه‌مه‌د پشده‌رى، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى باڵاى فتواى هه‌رێم به +964ـی راگه‌یاند: بەپێی دەقەكانی شەریعەت، هەر كار‌و كاسبییەك ببێتە مەترسی لەسەر ژیانی مرۆڤ یان كەمئەندامبوونی، یان ئەوەندە ریسكی تێدا بێت ببێتە مایەی لەناوچوون و فەوتانی گشت یان زۆربەی سەروەتی مرۆڤ، ئەوە ئەو كار و كاسبییە حەرام دەبێت.
زیاتر وتی، “هۆكاره‌كانى ده‌ركردنى ئه‌و فتوایه، حوكمی كڕین و فرۆشتن بە قاچاخ لەسەر سنوورەكان، بەتایبەت لە سنوورەكانی چیای قەندیل و بەتایبەتتریش هێنانی مەڕوماڵات لەو رێیەوە كە زۆرجار بووەتە مایەی لە ناوچوونی مەڕوماڵات و خاوەنەكانیشیان، یان برینداربوونیان و كەوتنە خوارەوەیان.. هتد، هەروەها زۆرجار شوانەكان لە ترسی رۆحی خۆیان مەڕوماڵاتەكە لەوێ بەجێدەهێڵن و ئەو ئاژەڵانە لەناو بەفر و سەرما گیر دەخۆن و لەناو دەچن .. هتد”.
زیاتر وتیشی “ئه‌گه‌ر ناچار بن ئه‌و كاره بكه‌ن حه‌ڵاڵه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ناچار نه‌بن، حه‌رام ده‌بێت”.
له‌ساڵى 2022، لیژنەی فتوا 27 فتواى گشتى له‌سه‌ر بابه‌ته جیاجیاكان دەرکردووە.