چەند بریندارن

ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و کەسێك گیانیلەدەست دا

964+

ئاکام غەفور – هەریر

لە جووتسایدی دەشتی هەریر ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەست دا و سێ کەسیش بریندار بوون.

ئەمڕۆ دووشەممە، لە جووتسایدی هەریر نزیکی باسرمە، ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە گیانی لەدەست دا، ژنێک و دوو منداڵیش بریندار بوون، کە ئەندامی یەک خێزانن.

محەمەد ئامۆکەیی، بەرپرسی نەخۆشخانەی هەریر بە 964ـی وت، تەرمێک و بریندارێک گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی هەریر، دوو منداڵی دیکەش بریندار بوون کە نەهاتوون بۆ نەخۆشخانەکەیان و نازاندرێت بۆ هەولێر بەڕێکراون یان بۆ شەقڵاوە.

سەرچاوەیەک لە هاتوچۆی شەقلاوە بە 964ـی وت، رووداوەکە وەرگەڕانە و بە پێی زانیاریدەکان هۆکاری رووداوەکە تیژڕەوی و ناشارەزایی رێگاکە بووە، بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەست دا و سێ کەسیش بریندار بوون.

پێداچوونەوە: توانا نەقی