هیچ شەقامێک بەربەست نەکرابوو

شەوی سەری ساڵ هەموو کارمەندانی هاتوچۆی سلێمانی لەسەر شەقام بوون

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

ئەو کاتەی خەڵکێکی زۆر لەسەر شەقام بوون و ئاهەنگیان دەگێڕا بۆ ساڵی نوێ، هەرچی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی هەبوو، لەسەر شەقام لە ئەرکدا بوون.

عەمید ئاسۆ محەمەد بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی لەگەڵ کارمەندانی هاتوچۆ لەگەڵ کارمەندان لەسەر شەقام بوو، بۆ 964 وتی، “هەموو کارئاسانییەک بۆ خەڵک دەکەین، هەموو تیمەکانی هاتوچۆی سلێمانی لە شەقام تەنیا بۆ ئەوەی خەڵک بەشێوەیەکی سەلامەت ئەو بۆنەیە تێپەڕێنن”.

عەقید بەهمەن ئەحمەد بەڕێوەبەری هاتوچۆی ناوشار – رۆژئاوا باسی لەوەکرد، بۆ ئەمساڵ بڕیاردراوە هیچ شەقامێک بەربەست نەکرێت، تیمەکان چڕ بکرێنەوە لەو شوێنانەی لۆدی تیا دروست دەبێت.

هاتوچۆی سلێمانی قەرەباڵغی کەمدەکاتەوە

هاتوچۆی سلێمانی قەرەباڵغی کەمدەکاتەوە