بەڵێنیان داوە

هاتوچۆی قوشتەپە ماتۆڕسکیلە دەنگ بەرزەکانی بێ دەنگ کرد

964+

فەهمی نەبی

پۆلیسی هاتوچۆی قوشتەپە لەگەڵ دەستپێکی ساڵی تازە هەر ماتۆڕسکیلێکی دەنگ بەرز و بێزارکەریان بینیبێت دەستیانبەسەرداگرتووە.

ئەمڕۆ سێشەممە 2.1.2024 بنکەی هاتوچۆی قوشتەپە مەفرەزەیەکیان لەناو سەنتەری قەزاکە داناوە، ئەو ماتۆڕسکیلانەی دەنگیان بەرزە و خەڵکیان بێزاردەکردووە، دەستیانبەسەرداگرتووە و دوای لێکردنەوەی گزۆزەکانیان بەڵێنامەشیان پێ پڕکراوەتەوە کە ئیتر دووبارە نایبەستنەوە.

هێمن حەمەدەمین وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە 964ی وت، هەموو کات ئەو بڕیارە هەیە لە هەموو ناوچەکان، لەهەر شوێنێک ئەو ماتۆڕسکیلانەی دەنگیان گەورەیە ببینرێن دەستیانبەسەردادەگیرێت.

قەزای قوشتەپە دەکەوێتە بەشی باشوری شاری هەولێر، دەکەوێتە سەر رێگای نێوان هەولێر بۆ کەرکوک.

ئەوە نەما بە ئەگزۆزی دەنگ بەرزی ماتۆڕ چواردەورت بێزار ...

ئەوە نەما بە ئەگزۆزی دەنگ بەرزی ماتۆڕ چواردەورت بێزار بکەیت