کێشەی کارەبایان هەیە

هاتوچۆی سلێمانی: تا ئاگادارتان نەکەین مەیەن بۆلامان

964+

پێشەوا محەمەد

ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی مامەڵەی هاوڵاتیانی پێ رایی نەکرا، وتەبێژەکەی دەڵێت، کێشەی کارەبایان هەبووە و لە چارەسەرکردنیدان.

کێشەکە هەر لە سەرەتای دەستپێکردنی دەوامەوە دروستبووە و تا ئێستاش بەردەوامە و بە تەواوی چارەسەر نەکراوە.

بەهمەن عەبدوڵا، وتەبیژی هاتوچۆی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، کارەباکە کێشەی هەبوو و نەتواندراوە مامەڵەی هاوڵاتیان رایی بکرێت و ئێستا سەرقاڵی چارەسەرکردنین.

وتیشی، “لە کاتی چارەسەرکردندا هاوڵاتیان ئاگادار دەکەینەوە بێن سەردانمان بکەن و مامەڵەکانیان بۆ رایی دەکەین”.

هەر ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتییەکە بەهۆی ئەو کێشەی دروستبووە داوای لێبووردنی لەو هاوڵاتیانە کردووە، کە چوونەتە بەڕێوەبەرایەتییەکە و نەیانتوانیوە مامەڵەکانیان ئەنجام بدەن.

هاتوچۆی سلێمانی بۆ پێشانگاکانی جوانکاریی ئۆتۆمبێل: نا...

هاتوچۆی سلێمانی بۆ پێشانگاکانی جوانکاریی ئۆتۆمبێل: ناوی ئێمە بەکارمەهێنن