کێشەکەیان نەما
دەوام لە هاتوچۆی سلێمانی هەیە ئەگەر دەچن
964+
ئەحمەد مستەفا
ئەمڕۆ پێنجشەممە دەتوانن سەردانی هاتوچۆی سلێمانی بکەن ئەگەر مامەڵەتان هەیە، “کێشەی تەزووی کارەباکەیان چاککرد کە دوێنێ بوو بەهۆکاری ئەوەی کارەکانیان رابگرن”.
ئەمڕۆ کۆتا رۆژی ئەم هەفتەیە و سەرجەم بەشەکانیش کراوە دەبن.
بەهمەن عەبدوڵا، وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی ئەوەی بە 964 وت، “هەموو ئەو هاوڵاتی و شۆفێرانەی مامەڵەیان هەیە، وە بەتایبەت ئەوانەی رۆژی چوارشەممە مامەڵەکانیان بۆ راینەکرا، ئەمڕۆ پێنج شەممە دەوامی فەرمییە و دەتوانن سەردانمان بکەن”.
بەوتەی وتەبێژ بێت، “سەرجەم بەشەکان کراوەدەبن و کێشەکەشیان نەماوە”، ئەوە لە کاتێکدا رۆژی چوارشەممە 3.1.2024، هاتوچۆی سلێمانی وتی، “بەهۆی کێشەیەک لە تەزووی کارەبای بەڕێوەبەرایەتیەکەیدا نەیتوانیوە کارەکانی هاوڵاتیان رایی بکەن”.