پێنج ملیۆن کەمیکردووە

ئەمریکا موچەی پێشمەرگەی بۆ 15 ملیۆن دۆلار کەمکردەوە

964+

ژووری هەواڵ

ئەمریکا ئەو بڕە پارەیەی کە مانگانە خەرجی دەکات بۆ پێدانی موچەی هێزەکانی پێشمەرگە لە 20 ملیۆن دۆلارەوە بۆ 15 ملیۆن دۆلار کەمکردووەتەوە، ئەمە بەگوێرەی راپۆرتێکی ماڵپەڕی ئەل-مۆنیتەر.

ئەو یارمەتییە بۆ پاڵپشتیکردنی موچەی نزیکەی 54 هەزار پێشمەرگە بەکاردەهێنرێت کە سەر بە لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگەن، لەبەرامبەردا ئەمریکا هاوپەیمانان داوا دەکەن تەواوی هێزەکانی پێشمەرگە یەکبخرێنەوە.

ئەمڕۆ هەینی 5.1.2024، وین سرۆپ رۆجەرس نوسەری راپۆرتەکە لە ماڵپەڕی ئەل-مۆنیتەر، بە 964ـی راگەیاند، کەمکردنەوەی بڕی هاوکارییەکە لە مانگی تشرینی یەکەمی 2023ـەوە دەستیپێکردووە و ئەمریکا و حکومەتی هەرێم یاداشتنامەیەکیان لەو بارەیەوە واژۆکردووە.

دوو بەرپرسی ئەمریکا بە ئەل-مۆنیتەریان راگەیاندووە، کەمکردنەوەی یارمەتی مانگانە بڕیارێکی فەرمی نەبووە، بەڵام تا ئێستا وەزارەتی پێشمەرگە ئەو پێوەرانەی بۆ چاکسازی ناوخۆیی کە لە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی ئەیلولی 2022 لەگەڵ واشنتۆندا هاتووە، بەدی نەهێناوە.

ئەمریکا و هێزه‌كانی هاوپەیمان لە ساڵى 2017ـەوە مانگانە زیاتر له‌ 20 ملیۆن دۆلاریان وەک موچە دەدا بەو لیوا هاوبەشانەى خراونەتە سەر وەزارەتى پێشمەرگە و داواش دەکەن تەواوی هێزەکانی پێشمەرگە یەکبخرێنەوە، تا هاوکارییەکانیان تەواوی هێزەکانی پێشمەرگە بگرێتەوە.

هاوپەیمانان 20 ملیۆن دۆلاریان بۆ موچەی پێشمەرگە نارد

هاوپەیمانان 20 ملیۆن دۆلاریان بۆ موچەی پێشمەرگە نارد