بازاڕە كۆنەكەی زاخۆ نۆژەن دەكرێتەوە
+964
شڤان عەبدولڵا – زاخۆ
بە زیاتر لە ملیارێک دینار، بازاڕە كۆنەکەی زاخۆ نۆژەندەكرێتەوە.
مێژووی بازاڕەكە دەگەڕێتەوە بۆ سەدە ونیوێك پێش ئێستا.
بازاڕەكە لە 118 دوكان پێكدێت و دەكەوێتە سەنتەری شارەكەوە، بڕیارە نۆژەنکردنەوەکەی ماوەی دوو مانگ بخایەنێت و لە مانگی شوباتی داهاتوو بە رووی خەڵک و گەشتیاران بکرێتەوە.
محەمەد ئەحمەد، بەڕێوبەری شوێنەوار و ئاسەوارەكان لە دهۆك بە +964ـی وات : دەمانویست بازاڕەكە وەك شێوازە كۆنەكەی خۆی نۆژەنی بكەینەوە، بەڵام بەو شێوازە دەرنەچوو، بۆیە دیزاینێكی نوێمان بۆداناوەو بەو شێوازە نوێیە كاری لەسەر دەكەین.
دیوی دەرەوەی دوكانەكان بە بەردی تایبەت رووپۆش دەكرێت و دیمەنەكەی بەشێوازێكی كلتوری دەردەكەوێت.
بڕی ملیارێک و 200 ملیۆن دینار بۆ نۆژەنکردنەوەی بازاڕە کۆنەکەی زاخۆ تەرخانکراوە.
بازاڕەكە بۆ كەلوپەلی دەستی و پێداویستی رۆژانەی كەشتیار و هاوڵاتیانە و دەكەوێتە سەنتەری زاخۆوە.