خاوەنەکەی دەستگیر کراوە

لە قەسابخانەیەکی سنە تۆنێک گۆشتی ئەسپ دۆزرایەوە

964+

ژووری هەواڵ

لەناو قەسابخانەیەکی شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان، بڕی یەک تۆن گۆشتی ئەسپ دۆزرایەوە کە خاوەنەکەی ویستویەتی بە حسابی گۆشتی سوور بە هاوڵاتیانی بفرۆشێت.

بەگوێرەی میدیاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، لەناو قەسابخانەکە سێ ئەسپی زیندووش دۆزراونەتەوە کە نۆرەی سەربڕینیان نەهاتووە، ئەسپەکان و گۆشتەکەش دەستیان بەسەردا گیراوە.

قەسابخانەکە هەر کیلۆیەک لەو گۆشتەی بە 300 هەزار تمەن (نزیکەی 11 هەزار دینار) فرۆشتووە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، هێزە ئەمنییەکان ژمارەیەک قەسابیان دەستگیر کردووە.

دەکرێت گۆشتی رەشەوڵاخ و مانگا لە گۆشتی ئەسپ و گوێدرێژ لە رێگەی بوونی چەند نیشانەیەك جیا بكرێتەوە، لەوانە رەنگی گۆشتەكە؛ رەنگی گۆشتی گوێرەكە پەمەییە و هی گا و مانگاش سوورێكی تێرە، هەرچی گۆشتی ئەسپ و گوێدرێژە، رەنگەكەی زۆر تێرە و خۆی بە قاوەیی و رەنگی ژەنگ پێشان دەدات.

زانیاری نوێ لەسەر ئەو ماڵەی بەحرکە کە سەری سەگەکەی تیا ...

زانیاری نوێ لەسەر ئەو ماڵەی بەحرکە کە سەری سەگەکەی تیا دۆزرایەوە