قەزای کۆیە. فۆتۆ: 964
حەوزەکان پاک دەکەنەوە
دوو رۆژ بەشێک لە گەڕەکەکانی کۆیە بێ ئاو دەبن
964+
فەهمی نەبی
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کۆیە ئاگاداری هاوڵاتیانی قەزای کۆیە دەکات، لە سبەیەوە بۆماوەی دوو رۆژ ناتوانن ئاو بدەنە بەشێک لە ماڵەکانی چەند گەڕەکێکی کۆیە.
ئەمڕۆ شەممە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کۆیە ئاگاداری هاوبەشانی شارەکە دەکات، سبەی 7.1.2024 حەوزی پڕۆژەی ئاوی تەق تەق – کۆیە بەدیاریکراوی هەردوو وێستگەی داربەڕوو -تەق تەق پاڵاوتن پاکدەکرێنەوە، بەو هۆیەوە دابەشکردنی ئاو دەوەستێت.
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کۆیە داوا لە هاوڵاتیان دەکات، بە وریاییەوە ئاو بەکاربهێنن، تا دۆزەکە ئاسایی دەبێتەوە.
لەماوەی مانگی رابردووەوە چەند جارێک کێشە بۆ ئاوی کۆیە دروست بووە، جارێک بەهۆی شێلوو بوونی زێی بچووک و جارێکی دیکە بەهۆی لێکترزانی بۆری سەرەکی ئاو.