لە دەربەندیخان خێرخوازێک نەوت بۆ داخلی کچان دەبات

964+ هونەر فارس – دەربەندیخان لە دەربەندیخان، خێرخوازێک نەوتی سپی بەسەر بەشەناوخۆییەکی ئەهلی کچاندا دابەشکردووە، بە قسەی قایمقامی قەزاکە. ئەو خێرخوازە بڕی هەزار و 600 لیتر نەوتی سپی دابەشکردووە. سلێمان محەمەد، قایمقامی قەزای دەربەندیخان بۆ 964+ی باسکرد، دوای ئاگادارکردنەوەیان لە لایەن خوێندکارانی ئەو بەشەناوخۆییە، داوایان لە خێرخوازێک کردووە بۆ ئەوەی نەوتی سپییان بۆ ببات. ئەوە لەکاتێکدایە، لەسەر وەزارەتی خوێندنی باڵایە پێداویستییەکانی دیکەی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان دابینfکات لە بەشەناوخۆییە حکومییەکان. قایمقامی دەربەندیخان زیاتری باسکرد “ئەو بەشەناوخۆییانە ئەهلین بۆیە نەوت و سوتەمەنی حکومی نایانگرێتەوە”. 964+ دەزانێت، ئەو بڕە نەوتە بەسەر 32 ژوور دابەشکراوە، هەر ژوورێک 50 لیتر نه‌وتى به‌ركه‌وتووه‌.