پۆلیس لێکۆڵینەوە دەکات
ته‌قه له چادری مانگرتووانی گه‌ڕه‌كی نه‌ورۆزی كه‌ركوك كرا
964+
كاروان ساڵحی – كه‌ركوك
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به 964ی راگه‌یاند، ته‌قه له چادری ئه‌و مانگرتووانه كرا، كه له گه‌ڕه‌كی نه‌ورۆزی شاری كه‌ركوك مانیان گرتووه.
ئه‌مشه‌و له لایه‌ن كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه ته‌قه له چادری ئه‌و مانگرتووانه كرا، كه له گه‌ڕه‌كی نه‌ورۆز خیوه‌تیان هه‌ڵداوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی سوپای عێراق پێشتر داوای له ژماره‌یه‌كیان كردبوو خانووه‌كانیان چۆڵ بكه‌ن.
ته‌قه‌كردنه‌كه بێ زیان بووه و كه‌س به‌رنه‌كه‌وتووه، به پێی زانیارییه‌كانی 964 ئێستا پۆلیسی فریاكه‌وتن له نزیك چادرەکانن و لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكردووه.
لە رۆژی هەینیەوە، لە دژی هاتنی سوپا بۆ ناو چەند خانوویەکی گەڕەکەکەیان، دانیشتووانی گەڕەکی نەورۆز لە کەرکوک چادریان هەڵداوە و دەستیان بە مانگرتن کردووە، دەڵین، تا داواکاریەکانیان جێبەجێ نەکرێت لە مانگرتن بەردەوام دەبن.
داڕشتنەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا