16 نه‌شته‌رگه‌ری له دوو رۆژ
بۆ یه‌كه‌مجار جۆره نه‌شته‌رگه‌رییه‌ك له كفری هاته‌ئه‌نجامدان
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی گه‌رمیان رایگه‌یاند، بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی گەرمیان، نەشتەرگەرییەکی تایبەت بە گوێ لە نەخۆشخانەی کفری ئەنجامدرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بڵاویكرده‌وه، نەشتەرگەرییەکی پەردەی گوێ بە بەکارھێنانی ئامێری مایکرۆسکۆپی تایبەت بە گوێ، لە لایەن د.عەلی مەسعود ئەنجامدرا، کە یەکەمجارە ئەم جۆرە نەشتەرگەرییە لە ئاستی گەرمیاندا ئەنجام دەدرێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه، له ماوەی ته‌نیا دوو رۆژدا لە نەخۆشخانەی گشتیی شەهید خالید گەرمیانی لە کفری، 16 نەشتەرگەریی جۆراوجۆر ئەنجامدرا لەلایەن هەریەکە لە پزیشکان: (د . ئیسماعیل یەدوڵڵا، د. شکار نزار، د. چیا عەباس، د. عەلی مەسعود، د. ھێمن نوری و د. حەسەن عەبدوڵڵا) بەهاوکاری پزیشکی بێهۆشکار (د. ئەساور ئیسماعیل) و ستافی پەرستار و یاریدەدەرانی پزیشکیی نەخۆشخانەکە.
هاوكات وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان د. سامان به‌رزنجی، له په‌یجی خۆی له فه‌یسبوك، هه‌واڵه‌كه‌ی پۆست كردووه و پشتڕاستی ده‌كاته‌وه.