لەنێوان هەولێر و کۆیە چاو چاو نابینێ

964+
هێرۆ مه‌ولودی – هه‌ولێر

بەهۆی تەمومژێکی چڕەوە ئاستی بینین لەنێوان رێگه‌كانی هەولێر و کۆیە کەمبووەتەوە بۆ چەند مەترێک.

بەگوێرەی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی هاوڵاتیان لە نێوان رێگه‌کانی هه‌ولێر بۆ كۆیه‌ بڵاویانکردووەتەوە، ئاستی بینین بەهۆی تەمی چڕەوە گەیشتوەتە چەند مەترێک. پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە كه‌ ئاگاداری خۆیان بن.

لایخۆشییه‌وه‌، سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 5ـی كانوونی دووه‌م، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هه‌رێمی كوردستان لە په‌یجی فه‌رمی خۆی باسی لە گۆڕانی کەشوهەوای تایبەت بە ناوچە شاخاوییەکان و دابەزینی پلەکانی گەرما لە سەنتەری شارەکان کرد.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ سه‌باره‌ت به‌ دروستبوونی تەمومژ، ئاگاداری و رێنمایی بۆ هاوڵاتیان بڵاوكرده‌وه‌.