ئافره‌تانی دهۆك به‌شداری خولی عێراق ده‌كه‌ن
964+
زه‌ید كۆچه‌ر – دهۆك
یانەی ئافره‌تانی دهۆك به‌شداری خولی فوتساڵی عێراق ده‌كات، له یه‌كه‌م هه‌نگاویشدا بۆ به‌هێزكردنی ریزه‌كانی، گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ كچه یاریزانی یانه‌ی قوه‌ی جه‌وییه واژوو كرد.
یانه‌ی ئافره‌تانی دهۆك ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 5ـی كانوونی دووه‌م، گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ مینا كه‌ریم یاریزانی پێشووی یانه‌ی قوه‌ی جه‌وییه‌ی به‌غدا واژوو كرد.
مینا جگه له یانه‌ی جه‌وییه، پێشتر له یانه‌كانی ئافره‌تانی هه‌ولێر و ئاكرێ یاری كردووه و له خولی فوتساڵی كوردستاندا به باشترین یاریزان ده‌ستنیشان كراوه.
زنار زوبێر جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی ئافره‌تانی دهۆك به 964+ی وت “گرێبه‌سته‌كه‌مان له‌گه‌ڵ مینا كه‌ریم بۆ ماوه‌ی سێ مانگه، چونكه خولی فوتساڵی عێراق سێ مانگ ده‌خایه‌نێت”.
بڕیار بوو سبه‌ی خولی فوتساڵی كچانی یانه‌كانی عێراق ده‌ستپێبكات، به‌ڵام به هۆی خراپی كه‌شوهه‌وا و به‌ڕێوه‌چوونی جامی كه‌نداو له به‌سڕه، بۆ 13 ئه‌م مانگه دواخراوه.