نەوتی ماڵان هەرزان بوو
964+
پێشەوا محەمەد – سلێمانی
نرخی یەک بەرمیل نەوتی ماڵان هاتووەتە سەر 205 هەزار دینار، بازرگانێک پێشبینی دەکات زیاتر داببەزێت.
بەهۆی هاتنی وەرزی زستان و سەرماوە نرخی یەک بەرمیل نەوت لە بازاڕەکانی هەرێم تاوەکو 300 هەزار دینار بەرز بووەوە.
سەردار شەریف، بازرگان و نەوتفرۆش لە شاری سلێمانی، بە 964+ـی راگەیاند، هۆکاری نزمبوونەوەی نرخی نەوت دابەشکردنی نەوتێکی زۆرە لە پارێزگا جیاوازەکانی عێراق و هەروەها زۆر بوونی نەوت لە کوردستان.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا پاڵاوتگەی بازیان رۆژانە نەوتێکی زۆر بەرهەم دەهێنێت و دەیخاتە بازاڕەوە.
“ئەگەر نەوت بەو شێوەیە زۆر بێت پێشبینی دەکەم زیاتر هەرزان ببێت”، سەردار شەریف وای وت.