لەماوەی 11 رۆژدا

لە گەرمیان هەر رۆژێک دوو راوچی دەستگیرکراون

964+

فەهمی نەبی

بەگوێرەی ئەو چالاکیانە بێت پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان لە پێگەی فەرمی خۆیان لە فەیسبووک بڵاویان کردوەتەوە، لەماوەی 11 رۆژی رابردوودا، لەسنووری گەرمیان 22 کەس لەسەر راوکردن دەستگیرکراون، ئەمەش بۆ هەر رۆژێک دوو راوچی دەکات.

پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان دەڵێت، شەوی 11.1.2024 مەفرەزەیەکی دارستان و ژینگەی قۆرەتوو گەڕانێکیان لەو ناوچەیە ئەنجامداوە، بینیویانە سێ کەس خەریکی تەقەکردنن، دوای ئەوەی سێ کەسەکە هەڵدێن، پۆلیس لە گوندی “مەجید سالار” دەستگیریان دەکات.

ئەو سێ کەسەی دەستگیرکراون جگە لە ئۆتۆمبێلەکەیان دەستگیراوە بەسەر چەکێکی جۆری کلاشینکۆف و لایتێک بۆ راوکردن، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە لە خانەقین راگیراون.

بەپێی ئەو بڵاوکراوانە بێت کە پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان بڵاویکردوەتەوە، هەموو ئەوانەی دەستگیرکراون لەم سنوورە، لە دەرەنگانی شەودا بووە و ئاژەڵی راوکراویان لابووە.

لە 2023 دوو پۆلیسى دارستان لە کاتى راوکردندا دەستگیرکراو...

لە 2023 دوو پۆلیسى دارستان لە کاتى راوکردندا دەستگیرکراون