سبەینێ کۆدەبنەوە

​بڕیاری ھەرزانکردنی نان گەرمیان دەگرێتەوە

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

دوای بڕیارێکی حکومەت بۆ ھەرزانکردنی نان و 10 نان بدرێت بە هەزار دینار، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی گەرمیان دەڵێت، بڕیارەکە گشتییە و ئێمەش کۆبوونەوە لەگەڵ نانەواکان دەکەین.

لە کەلار کێشی ھەر گونکێکی نان 140 گرامە، شەش نان دەرێت 1000 دینار، بەڵام سەموون 10 دانەی بە هەزار دینارە.

حیکمەت ئەحمەد بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی گەرمیان بە 964ـی وت،”لەگەڵ ژمارەیەک لە نانەواکانی کەلار رۆژی پێنج شەممە کۆبوینەتەوە بۆ دیراسەکردنی بڕیارەکە و گوێگرتن لە خاوەن نانەواکان”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر لە گەرمیانیش پاڵپشتی نرخی ئارد و غاز بکرێت ئەوا بڕیارەکە جێبەجێدەکرێت و 10 نان دەدرێت بە ھەزار دینار”.

عەدنان نوعمان نوێنەری نانەواکانی کەلار بە 964ـی وت، “ئەو بڕیارە لە زەرەری ئێمەیە و ھیچ قازانجێک ناکەین، چونکە تەنیا ئارد و غاز نییە، خومرە و ئاردی سفر و خوێش بەھامان شێوە نرخیان گرانە”.

سبەینێ یەکشەممە، دووبارە لەگەڵ چاودێری بازرگانی گەرمیان کۆدەبینەوە، ئەگەر فەردەیەک ئارد بە 20 ھەزار دینار پێمان بدرێت ئەوکات دەتوانین 10 نان بدەین بە ھەزار دینار، لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر کێشی گونکێک کەم بکەینەوە بۆ 90 گرام، ئاگرێک لێیدات دەسوتێت ئەوەندە ناسک دەبێت، عەدنان نوعمان وای وت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

لە دەربەندیخان کێشی گونکێک نان 30 گرام زیاد دەکرێت

لە دەربەندیخان کێشی گونکێک نان 30 گرام زیاد دەکرێت