تەنیا چەند کارمەندێک لە نەخۆشخانەکە ماون

کارمەندانی نەخۆشخانەی “شەھید خالید گەرمیانی” لە کفری بایکۆتیان کرد

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، کارمەندانی نەخۆشخانەی شەھید خالید گەرمیانی لە قەزای کفری بایکۆتی دەوامیانکرد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکەش دەڵێت، بەھۆی دواکەوتنی موچەکانیانە.

پزیشکانی نیشتەجێی خولاویش لە رۆژی ھەینیەوە لە نەخۆشخانەکەی کفری بایکۆتیان کردووە.

سامان سەرتیپ، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەھید خالید گەرمیانی بە 964ى وت، “ئیستا تەنیا چەند کارمەندێک لەنەخۆشخانەکە ماون، زۆرینەی کارمەندەکانی نەخۆشخانەکە بایکۆتی دەوامیانکردووە، ئەوانیش مافی خۆیانە چونکە سێ مانگە موچەیان پێنەدراوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر حاڵەکاتێکی لەناکاو ھەبێت تەنیا ئەوەندەیان پێدەکرێت بە ئامبوڵانس بیگەیەنن بە نەخۆشخانەکانی کەلار، بۆئەوەی چارەسەر بکرێت.

“نەخۆشخانەی شەھید خالید گەرمیانی لە قەزای کفری، تاکە نەخۆشخانەی حکومیە لە قەزاکە ،ھاوڵاتیان ئەگەر نەخۆش بکەون دەبێت سەردانی نۆرینگەکان یاخود بڕۆنە شارەکانی تر بۆ وەرگرتنی چارەسەر”، سامان سەرتیپ وای وت.

كارگوزارەكانی نەخۆشخانەی شەهید خالید دەركران

كارگوزارەكانی نەخۆشخانەی شەهید خالید دەركران