چی روودەدات؟
ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌ولێر و هه‌ریر بیسترا
964+
ژووری هه‌واڵ
چه‌ند هاوڵاتییه‌كی هه‌ولێر له گه‌ڕه‌كه‌كانی فه‌رمانبه‌ران و هه‌ولێری نوێ و ناحیه‌ی كه‌سنه‌زان، په‌یوه‌ندییان به 964 كرد و رایانگه‌یاند، گوێیان له چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره بووه و هه‌ست به نیگه‌رانی ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها له ناوچه‌ی پیرزین و شاوێسی سه‌ر رێگای پیرمامیش ده‌نگۆی كه‌وتنی موشه‌ك هه‌یه.
زانیاری نوێ 11:45
هاوڵاتییه‌كی مه‌لا ئۆمه‌ر به 964ی وت، له ئاسمانی مه‌لائۆمه‌ر چه‌ند موشه‌كێك ته‌قێندرایه‌وه، كه ئاراسته‌كه‌یان به‌ره‌و كونسڵخانه‌ی نوێیه‌كه‌ی ئه‌مریكایه، كه هێشتا ته‌واو نه‌بووه.
هه‌ر به هۆی ئه‌و ده‌نگانه‌وه، له مه‌لائۆمه‌ر په‌نجه‌ره‌ی ماڵان شكاوه و كاره‌باش پچڕاوه.
هه‌روه‌ها له شه‌قڵاوه‌ش ده‌نگی ئه‌و ته‌قینه‌وانه بیستراوه و خانووه‌كانیان له‌گه‌ڵیدا له‌ریوه‌ته‌وه.
هاوڵاتییه‌كی دیكه له بنه‌سڵاوه به 964ی وت “وامزانی له كۆڵانه‌كه‌ی ئێمه ته‌قینه‌وه بووه”.
له هه‌ریر چی باسه؟
په‌یامنێری 964 له خه‌لیفان زانیاری ئه‌وه‌ی گه‌یاند، له هه‌ریر دووجار ده‌نگی ته‌قینه‌وه بیستراوه و هێشتا به وردی نازانرێت چی روویداوه.
زانیاری نوێ
به پێی زانیارییه میدیاییه‌كان، كونسڵخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ولێر زه‌نگی ئاگادار كردنه‌وه‌ی لێیداوە.
به پێی زانیارییه‌كان له یه‌ك كاتدا به درۆن و به مووشه‌ك هێرش كراوه‌ته سه‌ر كونسڵخانه‌ی ئه‌مریكا و بنكه‌ی هاوپه‌یمانان له نزیك فرٍۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر.