جۆن بۆڵتن ركابەری ترەمپ دەكات

+964

كوردستان ئەحمەد- هەولێر

جۆن بۆڵتن، راوێژكاری  پێشوی  ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریكا، خۆی بۆ پۆستی سەرۆكی ئەمریكا كاندید دەكات.

بۆڵتن پێشتر راوێژكاری پێشوی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریكا بوو، لەگەڵ ئەوەی باوەڕپێكراوترینی سەرۆك بوو، بەڵام دۆناڵد ترەمپ لە كارەكەی دوری خستەوە.

ئاژانسی ماكس نیوزی ئەمریكی لەسەر زاری سەرچاوەیەكی نزیك لە جۆن بۆڵتن بڵاویكردوەتەوە، جۆن بۆڵتن راوێژكاری پێشوی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریكا خۆی بۆ پۆستی سەرۆكایەتی كاندید دەكات.

بۆڵتن دوای ئەوە لە كارەكەی دورخرایەوە لەلایەن ترەمپەوە كتێبێكی بەناوی ژووری رووداوەكان بڵاوكردەوە كە باس لە سەردەمی دەسەڵاتی ترەمپ دەكات لە كاتی رووداوەكاندا.

جۆن بۆڵتن 74 ساڵە و لەدایكبووی  شاری نیویۆركە، خێزاندارە و چوار منداڵی هەیە 

یەكێكە لە سیاسیە ناودارەكانی ئەمریكا و ئەندامی پێشووی كۆنگرێس بووە