دوو ساڵ بەسەر هێرشكردنە سەر كۆنگرێس دا تێدەپەڕێت
+964
كوردستان ئەحمەد- هەولێر
دوو ساڵ بەسەر هێرشكردنی لایەنگرانی دۆناڵد ترەمپ بۆسەر بینای كۆنگرێسی ئەمریكادا تێدەپەڕێت
داواكاری گشتی لە واشنتۆن لێكۆڵینەوە لەگەڵ زیاتر لە170 كەس دەكات كە گومان دەكرێت هێرشیان كردبێتە سەر كۆنگرێس.
پێشتر 70 كەس بەهەمان هۆكار لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ كراوەو سزا دراون
ئەمە یەكەمجارە لە مێژووی ئەمریكادا هاوڵاتیان هێرش دەكەنە سەر كۆنگرێسی ئەمریكا و بە یەكێك لە رووداوە مەترسیدارەكانی ئەو وڵاتە هەژماردەكرێت.
داواكاری گشتی ئەمریكا و حكومەتی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشووی ئەو وڵاتە بە تۆمەتباری سەرەكی هێرشەكانی سەركۆنگرێس دەزانن.
رۆژی شەشی كانونی دووەمی 2021ژمارەیەك لە لایەنگرانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا هێرشیان كردە سەر باڵەخانەی كۆنگرێس و بۆ ماوەی چەند خولەكێك باڵەخانەكەیان كۆنترۆڵكرد و داوای گەرانەوەی ترەمپیان دەكرد بۆ سەرۆكایەتی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا