جامی کەنداو بێ گۆرانی کوردی بوو

+964

بەپێی دیباجەی دەستوور، عێراق وڵاتێکی فیدڕاڵەو کوردیش دووەم نەتەوەی سەرەکییە، بەڵام لە جامی کەنداو، عێراق ئەو ناسنامەیەی نیشان دونیا نەدا.

لە ئاهەنگی کرانەوەی جامی کەنداوی 25، کە ئەمڕۆ لە شاری بەسرە به‌ڕێوه‌چوو، جگە لە نیشاندانی بەشێک لە مێژووی شارستانیەتی بابلیى و ئاشوورییەکان کە لە سەدەی 16ـی زایينی حوکمی عێراقییان کردووە، ئەوا هونەرمەند حوسام رەسام لەناو یاریگا، رەحمە ریاز بە پلەی باگ، چەند گۆرانییەکیان پێشکەشکرد.

لە ئاهەنگی جامی کەنداوی 25، جێگەی ئەو ناسنامەیەی لە دیباجە و دەستووردا هاتووە کە عێراق وڵاتێکی فیدڕاڵە، زمانی کوردی و عەرەبی دوو زمانی فەرمین، تورکمان و سریانیش بۆیان هەیە لە ناوچەکانی خۆیان بە زمانی دایک بخوێنن، بە هیچ شێوەیەک نەبینرا.

نامیق هەورامی، وتەبێژی وەزارەتی رۆشنبیری و وەرزش و لاوان بە +964ـی راگەیاند: بەهیچ شێوەیەک هيج داوەتنامەیەک بەدەست وەزارەتی رۆشنبیری نەگەیشتووە کە تیپێکی هونەری ئامادە بکەن بۆ بەشداریکردن لە ئاهەنگی کردنەوەی جامی کەنداوی 25، تا وەکو کورد، بە تابلۆیەکی هونەری بەشداری تێدا بکەین.

زیاتر وتی “وەزیری رۆشنبیری یاوەری شاندەکەی سەرۆکی هەرێمەو بەشدارە لە ئاهەنگەکە، با بزانین کە هاتەوە سەرنجی چیە لەسەر ئاهەنگەکە”.

جامی کەنداوی 25، ئەمڕۆ لە شاری بەسرە بە یاری نێوان عێراق و عوممان دەستیپێکرد، چاوەڕوان دەکرێت لە 19ـی ئەم مانگە کۆتایی بێت.