وەزیری تەندروستی هەرێم چی دەڵێت؟

لەبارەی جۆرێکی نوێی کۆرۆنا هۆشداری بە هەرێمی کوردستان دەدرێت

964+

فەهمی نەبی

لەبارەی ڤایرۆسی گۆڕاوی کۆڕۆنا فەرمانگەی تەندروستی بەغدا نوسراوێکی فەرمی بۆ وەزارەتی تەندروستی هەرێم ناردووە و سێ رێنوێنی نوێی تێدایە، وەزیری تەندروستیش دەڵێت، “ئێمە سێ ساڵ لەمەوبەر ئەو رێنماییانەم جێبەجێکردووە”.

نوسراوەکەی فەرمانگەی تەندروستی واژۆی د.ریاز عەبدولئەمیر بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی لەسەرە و رێکەوتی 15.1.2024 دەرچووە.

بەپێی نوسراوەکە، رێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری پێداون کە ڤایرۆسی کۆڕۆنای گۆڕاوی جۆری (NJ.1) لە چەند وڵاتێکی دراوسێی عێراق تۆمارکراوە.

فەرمانگەی گشتی تەندروستی لەو رێنماییانەی کە بۆ وەرزارەتی تەندروستی هەرێمی ناردووە دەڵێت، پێویستە چاودێری وردی پشکنینەکانی کۆرۆنا بکرێت لەسەنتەری PCR و بەدواداچوون بۆ هەموو پشکنینەکان بکات لە تاقیگەکانی ناوەندی، هاوکات پێویستە تەواوی پێداویستیەکانی خۆپارێزی لە نەخۆشخانەکان بەردەست بن و بەکارهێنانیان بۆ ئەو حاڵەتانەی تەواو لێیان دڵنیان.

لە نوسراوەکەی فەرمانگەی گشتی تەندروستی ئەوەش هاتووە، پێویستە وەزارەتی تەندروستی هەرێم رێنمایی بەستنی ماسک لەشوێنی قەرەباڵغ بۆ هاوڵاتیان بڵاوبکاتەوە، هاوکات هاوڵاتیان دووری نێوانیان بپارێزن، و دەستیان زوو زوو بشۆن و بەکارهێنانی ڤاکسین بۆ ئەو کەسانەی گومان دەکرێت بەتوندی دووچاری ڤایرۆسەکە بن.

د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم بە 964ی وت، “ئەو رێنماییانەی بەغدا ناردویەتی بەر لە سێ ساڵ ئەو رێکارانەمان بەزیادەوە ئەنجامداوە”.

سەبارەت بەرێکارەکان 964 پەیوەندی بە د.سەرکار سورچی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی کرد، ئەو دەڵێت، “چەند جارێکی دیکە ئەو رێنماییەمان بۆ هاتووە، ئەمساڵ پەتایەک بڵاوبویەوە، چەند پشکنینێکمان بۆ بە‌غدا نارد، کاتێک ئەنجامەکەی هاتەوە دەرکەوت تێکەڵەیەکی نێوان کۆڕۆنا و پەتای وەرزییە”.

د.سەرکار سورچی ئەوەش دەڵێت، “کاتێک خەڵک دووچاری پەتا دەبێت نایەن بۆ پشکنین، بۆیە هیچ داتایەکمان لەبەردەست نییە سەبارەت بە تووشبووان”.

لەبارەی جۆرێکی نوێی کۆرۆنا هۆشداری بە هەرێمی کوردستان دەدرێت

گومان دەکرێت کۆرۆنا گەڕابێتەوە سلێمانی و ئەمشەویش بار...

گومان دەکرێت کۆرۆنا گەڕابێتەوە سلێمانی و ئەمشەویش بارانە