وەزارەتی تەندروستی هەرێم چ بڕیارێکی هەیە؟

10 ملیۆن دینار دەدرێتە کەسوکاری ئەو کارمەندانەی تەندروستی کە بە کۆرۆنا مردوون

964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک

وەزارەتی تەندروستی عێراق بڕیاریدا بڕی 10 ملیۆن دینار بدات بە کەسوکاری فەرمانبەرانی تەندروستی کە بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

د.زیاد خەڵەف جبوری بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک بە 964ـی وت، ئەو نوسراوەی بڵاوبوەتەوە فەرمییە، ئاراستەی سەرجەم فەرمانگە و کەرتە تەندروستییەکان کراوە.

بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک ئەوەش دەڵێت، “بەپێی بڕیاری 95ی ساڵی 2021، پێویستە کەسوکاری ئەو کارمەندانە سەردانی بەشی خانەنیشینی بکەن بۆ تەواوکردنی مامەڵەکانیان، چەند رۆژێکە دەستمان پێکردووە و ئەمڕۆ کۆتایمان بەسەرجەم مامەڵەکانیان هێنا”.

بەگوێرەی زانیارییەکان ئەوانەی لە پارێزگای کەرکوک ئەو بڕیارە دەیانگرێتەوە ژمارەیان 20 پزیشک و کارمەندن.

964 پرسیاری لە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم کردوە ئایا ئەو هاوکارییە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، د.سەرکار سورچی دەڵێت، “.ساڵی 2020 حکومەتی هەرێم بڕی پێنج ملیۆن دیناری دا بە کەسوکاری ئەو کارمەندانەی تەندروستی کە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، ئەم بابەتە بۆ هەرێم نوێ نییە”.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

لەبارەی جۆرێکی نوێی کۆرۆنا هۆشداری بە هەرێمی کوردستان ...

لەبارەی جۆرێکی نوێی کۆرۆنا هۆشداری بە هەرێمی کوردستان دەدرێت