له برى دانانى تاوه‌ر باخچه‌یه‌ك دروستده‌كات
كۆمپانیایه‌كى گه‌یاندن له هه‌ڵه‌بجه پابه‌ندى پرۆژه‌یه‌كی سه‌وزكردن ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه چاودێری دروستكردنى ئه‌و باخچه‌یه ده‌كات كه كۆمپانیایه‌كى بوارى گه‌یاندن له‌برى دانانى تاوه‌ره‌كانى پابه‌ند كراوه دروستی بكات.
دروستكردنى باخچه‌كه لە چوارچێوەی پرۆژەی لە بری سەوزکردنی فەرمانگەی ژینگەی ھەڵەبجەیه و بۆ زانكۆى ئه‌م پارێزگایه دروستده‌كرێت.
سه‌رهه‌نگ عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه به964ـى راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه گرێبه‌ستێك بۆ دروستكردنى ئه‌م باخچه‌یه له‌نێوان زانكۆى هه‌ڵه‌بجه و كۆمپانیای فاست لینك واژۆ كرا.
وتیشی “كۆمپانیاكه 10 تاوه‌كو 15 تاوه‌رى له سنوورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه هه‌یه، له‌برى ئه‌و تاوه‌رانه پابه‌ندكراوه ئه‌م باخچه‌یه دروست بكات”.
روونیكرده‌وه، بوونى ئه‌م تاوه‌رانه تاڕاده‌یه‌ك به‌ركه‌وته‌ى خراپی له‌سه‌ر ژینگه هه‌یه.
به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى ژینگه، باخچه‌كه له‌به‌رده‌م بەشی ئەندازیاری شارستانی زانکۆی هەڵەبجە دروست ده‌كرێت و له‌لایه‌ن كۆمپانیاى ناوبراویشه‌وه بڕى 31 ملیۆن دینار تەرخانکراوە.
هه‌فته‌ى داهاتوو ده‌ست به دروستكردنى باخچه‌كه ده‌كرێت، به‌ڵام دیار نیه كه‌ى ته‌واوى ده‌كه‌ن، چونكه سه‌رهه‌نگ عه‌بدولڕه‌حمان ده‌ڵێت، به‌هۆى وه‌رزى زستان و بوونى باران و ناله‌بارى كه‌شوهه‌وا ناتواندرێت كاتى ته‌واوبوونه‌كه‌ى دیاری بكرێت.