برینەکانیان سەختن

رووداوێکى هاتووچۆ سێ بریندارى لێکەوتەوە

964+

وریا فەتاح

لە رووداوێکى هاتووچۆدا لە سنورى گەرمیان، سێ کەس کە ئەندامى یەک خێزان بریندار بوون، وتەبێژى هاتووچۆى گەرمیانیش دەڵێت: برینەکانیان سەختە و شۆفێرەکە ناتوانێت قسە بکات.

رووداوەکە کەمێک پێش ئێستا، لەسەر رێگاى کەلار- مەرزى پەروێزخان لە نزیک گوندى حەوش کوڕوو، لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلى بارهەڵگر لە جۆرى نیسان ناڤارا و مان تەنکەر روویداوە.

سامان عەلى، وتەبێژى هاتووچۆى گەرمیان بە 964ى وت،”لە رووداوەکەدا سێ کەس کە ئەندامى یەک خێزانن و شۆفێر و سەرنشینى ناڤاراکەن بریندار بوون و برینەکانیان سەختە، بەشێوەیەک شۆفێرەکە ناتوانێت قسە بکات”.

سێ بریندارەکە پێکهاتوون لە ژن و مێرد و منداڵەکەیان، گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەى شەهید هەژار لە کەلار.

“هەردوو ئۆتۆمبێلەکە بە ئاراستەى کەلار هاتوون، بەڵام لەکاتى پێچکردنەوەى مان تەنکەرەکە بۆ شەقامى بەرامبەر، ناڤاراکە لە دوواوە خۆى پێدا کێشاوە”، سامان عەلى واى بە 964 وت.

چوار کەس لە رێگای دەربەندیخان - کەلار گیانیان لەداستدا ...

چوار کەس لە رێگای دەربەندیخان - کەلار گیانیان لەداستدا و وانەبێژانیش موچە وەردەگرن