لەناوشاری سلێمانی

لە سێشەممەوە 26 کامێرا وێنە خێرایەکەت دەگرێت

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

هاتوچۆی سلێمانی کارپێکردنی کامێرا جێگیرەکانی ناوشاری راگەیاند و بڕیارە لە کاتژمێر 10ـی سەرلەبەیانیی رۆژی سێشەممەی داهاتووەوە تیژڕۆیی ئۆتۆمبێلەکان تۆمار بکەن.

ئاسۆ محەمەد، بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی بە 964ـی وت، “رۆژی سێشەممە کامێرا جێگیرەکانی تۆمارکردنی خێرایی کاتژمێر 10ـی بەیانی دەکەونە کار و کامێراکان بە سیستمی یەک خاڵ کار دەکەن و سیستمی خاڵ بۆ خاڵ تیایاندا کاری پێ ناکرێت”.

بەپێی زانیاریەکانی 964، لە سلێمانی 32 کامێرای جێگیر هەیە، شەش دانەیان کار ناکەن کە سێ دانەیان کەوتوونە سەر شەقامی مەلیک مەحمود و سێیانی دیکەش دەکەونە سەر رێگای سلێمانی – تاسڵوجە.

ئەو کامێرایانەشی کاردەکەن، دەکەونە نزیک پردی خەسرەو ساڵ و شەقامی مامۆستایان و بەشی هەە زۆری ئەو کامێرایانەی کاردەکەن دەکەونە سەر رێگای سلێمانی بۆ تاسڵوجە.

بەپێی شوێنی کامێرا جێگیرەکان تۆمارکردنی سەرپێچییەکان دەگۆڕێت، لەناو سەنتەری شار ئەگەر خێراتر لە 60 کیلۆمەتر لێبخوڕیت ئەوا کامێراکە بە سەرپێچی تۆماری دەکات و لە دەرەوەی شاریش خێراییەکە 80 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا.

خەڵک بەرزە پردیان لە هاتوچۆی سلێمانی داوا کردووە

خەڵک بەرزە پردیان لە هاتوچۆی سلێمانی داوا کردووە

پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد