پێدەچی ئێرانییەکان کرابنە ئامانج

سوریا: ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ دیمه‌شقی هه‌ژاند

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویان كرده‌وه‌، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ دیمه‌شقی پایته‌ختی هه‌ژاند.
ئاژانسی ده‌نگوباسی سوریا ده‌ڵێت، هێرشی ئیسرائیلە، كه‌ باڵه‌خانه‌یه‌كی دانیشتووانی سڤیلی كردووه‌ته‌ ئامانج.

ئاژانسی هەواڵی فەرمی سوریا (سانا) رایگەیاند، باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە ناوچەى ئەلمەزە لە رۆژئاوای دیمەشق کراوەتە ئامانج دوای هێرشێک، کە لە لایەن ئیسرائیلەوە ئەنجامدراوە.

ئاژانسه‌كه‌ی سوریا ده‌ڵێت، ده‌نگی بوردومانی هێرشەکە له‌ هه‌موو دیمه‌شق بیستراوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌.

لای خۆیه‌وه‌ رووانگه‌ی سووری ده‌ڵێت، چوار كه‌س له‌ هێرشه‌كه‌دا كوژراون، ئه‌و باڵه‌خانه‌یه‌ش زیاتر سه‌ركرده‌كانی جیهاد و حزبوڵای لوبنانئ و ئێرانییه‌كانی تێدا نیشته‌جێیه‌.

نوێکرایەوە:

تەلەڤزیۆنی سکای نیوزی عەرەبی دەڵێت، لە هێرشەکەدا ئەکرەم عەجور سەرکردە لە بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی کوژراوە لەگەڵ چوار کەسی دیکە، بەمەش ژمارەی کوژراوەکان بوونە پێنج.

نوێکرایەوە:

ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند، بەرپرسێکی سوپای پاسدارانی ئێران لە هێرشەکەی دیمەشق کوژراوە،

هەروەها چەند سەرچاوەیەک بە کەناڵی ئەلحەدەسیان راگەیاند، سێ فڕۆکەی جەنگیی ئیسرائیل دوو مووشەکیان بە باڵەخانەکەوە ناوە .

هەروەها سەرچاوەی دیکە لە میدیا عەرەبییەکان دەڵێن، هێرشەکە باڵەخانەیەکی دوو باڵەخانەی چوار نهومی لەگەڵ زەوی وێران کردووە، کە تەنیا سێ کیلۆمەتر لە کۆشکی کۆماری سوریا دوورن و دەکەونە نزیک باڵیۆزخانەی لوبنان.